ناس کورد-
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، ئەمڕۆ شەپۆلێکی لاوازی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە و بەتایبەتیش لە ناوچە شاخاوییەکانی سنوری دهۆک و هەولێر بەفر دەبارێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمرۆ دووشەممە 24-1-2022، شەپۆلێکى لاوازى بەفرو باران رۆژئاوای هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە و تەنها لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکانى پارێزگاى دهۆک و هەولێر بەفربارینێکى کەم دەبێت و رێژەى داباریینەکە لە پارێزگاى دهۆک زیاتر دەبێت."
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم شەپۆڵەش تا بەرە بەیانى رۆژى سێشەممە بەردەوام دەبێت.