ناس کورد-
وەزارەتی دارایی هەرێم دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکاتەوە و سبەینێ وەزارەتی مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی ئاڕاستەی گەنجینەکانی کردووە و وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە، سبەینێ سێشەممە 25-1-2022، مووچەی مانگی یەکی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم دابەش دەکرێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ناس کورد، هەروەها ڕۆژی چوارشەممە مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و ڕۆژی پێنجشەممەش مووچەی یەکەکانی 70 و 80ی سەربە وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.