ناس کورد-
لە ئاگادارییەکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر ڕایگەیاند، نەخۆشخانەیەکی دەروونی لە شاری هەولێر دەکرێتەوە و ڕەزامەندی دراوە بە دامەزراندنی شەش چاودێر و یەك كارگوزار بەشێوەی گرێبەست بۆ ئەو نەخۆشخانەیە، هەرکەس ئارەزوومەندە سیڤییەکەی پێشکەش بکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەقی ئاگادارییەکە:
ئاگاداری بۆ دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست
لە سەر پێشنیاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و وەزارەتی تەندروستی، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری کردنەوەی سێ نەخۆشخانەی دەروونی بۆ ئافرەتان لە هەولێر، سلێمانی و دهۆک داوە و بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان ڕەزامەندی دراوە بە دامەزراندنی شەش(٦)چاودێر و یەك (١) كارگوزار بەشێوەی گرێبەست بۆ ئەو نەخۆشخانەیەی لە هەولێر دەکرێتەوە.
هەر کەسێک ئارەزوومەندە ، پێویستە سیڤی پێشکەش بە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان بکات و ماوەی پێشکەش کردنی سیڤی لە سبەی، ڕۆژی دووشەممە بەرواری 24ی 1ی 2022 تاکو پێنجشەمە بەرواری، 27ی 1ی 2022 دەبێت.
ئەو بەڕێزانەی ئارەزوومەندن دەبێت لە ڕەگەزی مێ بن و پێویستە دانیشتووی هەولێر گەڕەکی ڕوناکی و دەوروبەری بن، چونكە ئەو شوێنەی لێی دادەمەزرێن لە ناو گەرەکی ڕوناکی دەبێت.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر
23ی 1ی 2022