ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتى کارەباى سلێمانى رایگەیاند، کەمکردنەوەى وادەى پێدانى کارەبا بە پێنجوێن کاتى بووە و کێشەکە چارەسەرکراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، "ئه‌م چه‌ند رۆژه به‌هۆى زۆر به‌كارهێنان له‌شارى پێنجوین رۆژانه ٤ كاژیر ده‌برین واته ٢٠ كاژیر کاره‌بایان هه‌یه . بۆیە دەبێت هاوڵاتیان پێنجوێنیش لە بارودۆخەکە تێبگەن و هاوشارییەکانى خۆیان ببینن، ئەو چەند کاتژمێرەى کە بڕاوه کاتی بووه".
دەقى راگەیەنراوەکە:
رونکردنەوەیەک دەربارەى کارەباى شارى پێنجوێن
دواى ئەو شەپۆلە بەفربارین و سەرمایەى کە هەرێمى کوردستانى گرتوەتەوە و قەزاى پێنجوێن نزمترین پلەى تۆمارکردوە، بەڵام بەهەمان شێوەیە شار‌و شارۆچکەکانى دیکەى سەر بەپارێزگاى سلێمانیش هەمان کێشەى سەرمایان بۆ دروست بووه ، لەچەند رۆژى رابردوودا له‌ناوشارى سلیمانى یههۆى ئه‌و بارودۆخه‌وه( 5 بۆ 6 کاتژمێر) کارەباى نیشتمانى بە پچڕپچڕ دراوه به‌هاولاتیان ، له‌کاتێکدا قەزاى پێنجوێن (24) کاتژمێر کارەبایان بووه به به‌رده‌وامى له‌هه‌موو وه‌رزه‌كانى سالى رابووردوو، دواى بڕاى کارەباى ئێران له پینجوین بڕیاربوو بەکارهێنانى کارەبایان کۆنترۆڵ بکەن، بەئاگادارى ئیداره‌ى قەزاکە بڕیار بوو لە (30) مێگاوات تێپەڕنەکات ، کە(5 مێگاواتى لە پشکى کارەباى هەرێم) و 25 مێگاواتیش لە پشکى کارەباى سلێمانى، بەوەش 24 کاتژمێر کارەبایان هەبوە، بەڵام ئیستا سەرجەم فیدەرەکانى قەزاکە ئۆڤەرلۆدن و بەهۆى قورسى توانایان دەکەون ، وه ئیستا لایان داوه له‌و بره‌و ٣٦ میگاوات به‌كاردینن . ئەوەش بەهۆى ئەوەى پێشتر هاوبەشەکان جۆزەیان هەبوە و ئێستا زۆربه‌ى لابراوه‌و کارەبایان فول کردوە، به‌م هۆیه‌وه کێشەى زۆر بۆ فیدەرەکان دروست بووه.
ئەمە لەکاتێکدا ناوچەکانى دیکەى پاریزگای سلیمانى کە ئەوانیش بێ سوتەمەنین و له‌هه‌مان كه‌ش و هه‌وادا بى كاره‌بان.
وه ئه‌م چه‌ند رۆژه به‌هۆى زۆر به‌كارهینان له‌شارى پینجوین رۆژانه ٤ كاژیر ده‌برین واته ٢٠ كاژیر کاره‌بایان هه‌یه . بۆیە دەبێت هاوڵاتیان پێنجوێنیش لە بارودۆخەکە تێبگەن و هاوشارییەکانى خۆیان ببینن، ئەو چەند کاتژمێرەى کە براوه کاتی بووه .
وه ئه‌و بره میگاواتهى ده‌مینیته‌وه پاش نه‌خۆشخانه‌و پرۆژه‌كانى ئاو ته‌نها ٦٠٠ میگاواته بۆ هه‌موو پاریزگای سلێمانی و هه‌ڵەبجه و ئیداره‌ى راپه‌رین . كه نزیكه‌ى ٦٧٠ههزار هاوبه‌شه له‌كاتیكدا شارى پینجوین ١٦ هه‌زار هاوبه‌شه .
هەروەها دەبێت هەموو لایەک ئەوە بزانن ئێمە وەک وەزارەتى کارەبا بەرپرس نین لە گەرمکردنى ماڵەکان و دابینکردنى سوتەمەنى بۆ هاوڵاتیان، به‌ڵكو لایه‌نێكى دیكه‌ى حكومه‌ته كه وەزارەتى سامانە سروشتییەکانە و بەرپرسە لە دابینکردنى نەوت و غاز بۆ هاوڵاتیان بەگشتى و ناوچەى پێنجوێن و هاوشێوەکانى کە زۆر ساردن.
دواى هەوڵەکان و پەیوەندى بەلایەنە پەیوەندارەکانى سەرۆخۆمان به‌سوپاسه‌وه بڕى مێگاوتى پێویستیان له پێدراوی هه‌ریمیان بۆ زیاد كراوه و كیشه‌كه چاره‌سه‌ر بوو.
لەگەڵ رێزدا.....