گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەگەر بەڵگەى هەیە بیخاتە ڕوو ئەگەر نا با داواى لێبوردن بکات

هۆشیار عەبدوڵا: هیوادارم هەڤاڵ ئەبوبەکر شەڕى بە وەکالەت نەکات

2019.07.15 - 17:21
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشیار عەبدوڵا: هیوادارم هەڤاڵ ئەبوبەکر شەڕى بە وەکالەت نەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە فراکسیۆنى گۆڕان رایگەیاند"چەند رۆژی رابردوو، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەیدا، کاک هەڤاڵ ئەبوبەکر دژی هەموو ئەو پەرلەمانتارانە قسەیکرد کە داوای ئەوە دەکەن حکومەتی هەرێم نەوت رادەستی بەغداد بکا، بێ ئاگا لەوەی ئەوە بڕگەیەکی یاسای موازەنەی 2019یە و ئەوانەی ئەو داوایە دەکەن داوا دەکەن یاسا جێبەجێبکرێ". . هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە فراکسیۆنى گۆڕان لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە، سەرسوڕمانى خۆى دەردەبڕێت بەرامبەر بە هۆکارى بەستنەوەى مەسەلەى رادەستکردنى نەوتى هەرێم بە کێشەى نەوتى سپى و سوتەمەنى و پشکى پارێزگاکان و دەڵێت "ئەو باشدەزانێ و بە شایەتی زۆر لا ئێمە هەوڵی ئەوەمانداوە نوسرا و هەوڵەکانی پارێزگاری سلێمانی لە وەزارەتی نەوت لە بەغداد کێشەیان بۆ دروست نەبێت و بە زویی رایی ببن وە بەردەوامی داکۆکیمان لە پشکی پارێزگاکانی هەرێم کردوە، هیوادارام ئەوە شەڕی بە وەکالەت نەبێت!". . جەختیش لەسەر ئەوە دەکاتەوە، ئیدارەدانی سوتەمەنیی و چۆنێتی دابەشکردنی سوتەمەنی لە تێکڕای پارێزگاکان ئێستاش و رابردوش پڕە لە کەموکوڕی و گەندەڵی ئەوەش بەسەر جادەکانەوە، بە ریزی بەرمیل و کڕین و فرۆشی کۆبۆن و زۆر وردەکاری ترەوە دیارە و پێویست ناکا کەس لەو روەوە پاکانە بکا. . هۆشیار عەبدوڵا بە پێویستى دەزانێت، هەڤاڵ ئەبوبەکر وەک ئەوان خەم و پرسیاری ئەوەی هەبوایە کە یاسای موازەنەی 2019 بۆ جێبەجێناکرێ؟ لەبەر هیچ نا لەبەر ئەوەی کیشە بۆ پارێزگاکەی و کارەکانی دروست نەبێت. . ئاماژە بەوەش دەکات، با کاک هەڤاڵ وەڵامبداتەوە ئەوانەی داکۆکی لەوە دەکەن کە هەرێم پابەند نەبێت و ئەو بڕە نەوتە نەداتە بەغداد داکۆکی لە کێ دەکەن؟ بۆ ئەو دیفاعە دەکەن ؟ کێ لەو داکۆکیە سودمەندە خەڵک یا مافیاکانی نەوت ؟!. . هۆشیار عەبدوڵا لە راگەیەندراوەکەیدا داوا لە هەڤاڵ ئەبوبەکر دەکات کە ئەگەر تاکە یەک دۆکۆمێنت یا نوسراو یا تەنانەت لێدوانی میدیایی لایە وەک بەڵگە کە پەرلەمانتارێکی کورد لە ئەنجومەنی نوێنەران داوای ئەوەی لە حکومەتی عێراق کردبێت پشکی نەوتی سپی یا سوتەمەنی پارێزگاکانی هەرێم ببردرێت، بیخاتە ڕوو. . جەختیش لەسەر ئەوە دەکاتەوە، ئەگەر بەڵگەی نیە حەق وایە داوای لێبوردن بکا. . وەک رەخنەگرتنێک لەو وتانەى پێشوترى پارێزگارى سلێمانى لەبارەى پەرلەمانتارەکانى کورد لە بەغدا، هۆشیار عەبدوڵا دەڵێت "‫سلێمانی شارێکی گەورەیە نەک بەمانا جوگرافیەکەی بەڵکو بەمانا مەعنەوی و سیاسی و میژوییەکەی، پارێزگاربون بۆ شارێکی وەک سلێمانی کە بۆ هەموان شانازی و شکۆی نیشتیمانپەروەیە پێویستی بە زمانێکی دەقیقتر و وردتتر و راقیتر هەیە لەو زمانەی بەداخەوە ماوەی رابردو کاک هەڤاڵ ئەبوبەکری بەرێز لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەیدا قسەیپێکرد". . جەختیش دەکاتەوە، کە ئەگەر هەڤاڵ ئەبوبەکر جارێکى تر خۆى گوێ لە قسەکانی بگرێتەوە دەزانێ هەم دوو مەلەفی جیای زۆر خراپ تێکەڵ کردوە هەم بە زمانێکی گشتگیر تەڕ و وشکی پێکەوە سوتاندوە. .