گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

فێڵێک لە بەنزینی 690 دیناریدا ئاشکرا دەکرێت و مەترسیدارە

2022.01.23 - 14:59
App store icon Play store icon Play store icon
فێڵێک لە بەنزینی 690 دیناریدا ئاشکرا دەکرێت و مەترسیدارە

ناس کورد- 

عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان لە په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگەیاند، له‌ هه‌ندێك شوێن به‌نزین ساختە ده‌كرێت و هەندێک شتی مەترسیداری تێکەڵ دەکەن و به‌ نرخی 690 دینار ده‌یفرۆشنه‌وه‌. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلی حەمەساڵح لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا (یەکشەممە 23-1-2022) ڕایگەیاند، "هەندێک شوێن بەنزینی 690 دیناری ساختە دەکەن کە نەفتا و میسانۆڵ و کۆمەڵێک مەوادی دیکە تێکەڵ دەکەن و شتێکی خراپی لێدەردەچێت و بە بەنزینی 690 دیناری حکومی دەفرۆشرێت، بەڵام زیان بە ئۆتۆمبێل دەگەیەنێت ." 

 

وتیشی، "داوای لێپێچینەوەمان کردووە، بەڵام ئێستاش لە هەندێک شوێنی هەولێر هەیە".

 

هاوکات لەبارەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان ئاماژەی بەوەکرد، "تا ئێستا 69 ملیۆن لیتر نەوت دابەشکراوە، لەکاتێکدا 259 ملیۆن لیترمان پێویستە، واتە لە 75%ی خەڵکی کوردستان نەوتی سپیی وەرنەگرتووە، ئەگەر بەم شێوەیە بەردەوام بێت زستان تەواو دەبێت و زۆرینەی خەڵک وەریناگرن".