گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داتای ورد

حکومەتی هەرێم: نرخی یەک مەتر سێجا ئاو 400 دینار دەکەوێت لەسەرمان

2022.01.23 - 14:31
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتی هەرێم: نرخی یەک مەتر سێجا ئاو 400 دینار دەکەوێت لەسەرمان

ناس کورد-

حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت میکانیزمێکی نوێ پەیڕەو دەکات بۆ ڕێگریکردن لە بەهەدەردانی سامانی ئاو و جەختی دەکاتەوە کە "نرخی یەک مەتر سێجا ئاو لەسەر حكومەت 400 دینارە".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا (23-1-2022) دەڵێت، "بۆ رێگریکردن لە بەهەدەردانی سامانی ئاو، میکانیزمێکی نوێ پەیڕەو دەکات، ئەمەش لەپێناو هەلی گەیشتنی ئاوی خاوێن بە هەموو هاووڵاتییان، بۆ ئەو مەبەستەش هاووڵاتییانی هانداوە پێوەری ئاو ببەستن بۆ ئەوەی هەموو هاوبەشانی ئاو، بە دادپەروەریی ئاویان پێ بگات."

 

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، ڕێژەی خەرجکردن و پارەی ئاوی ماڵان، به‌ گوێره‌ی خشته‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار بەم شێوەیەیە:

هەر ماڵێک لە مانگێكدا ئەگەر تەنها 5 مەتر سێجا ئاو خەرج بكات، 250 دیناری لێ وەردەگیرێت، واتە بۆ هەر 1 مەتر سێجایەک 50 دینار دەدات.

 

لەدوای 5 مەتر سێجا تا 15 مەتر سێجا، بۆ هەر 1 مەتر سێجایەک 150 دینارە، واتە ئەگەر ماڵێک 15 مەتر سێجا ئاو خەرج بكات، 1750 دیناری لێ وەردەگیرێت.

 

لەدوای 15 مەتر سێجا تا 30 مەتر سێجا، بۆ هەر 1 مەتر سێجایەک 300 دینارە، واتە ئەگەر ماڵێک 30 مەتر سێجا ئاو خەرج بكات، 6250 دیناری لێ وەردەگیرێت.

 

لەدوای 30 مەتر سێجا تا 60 مەتر سێجا، بۆ هەر 1 مەتر سێجایەک 450 دینارە، واتە ئەگەر ماڵێک 60 مەتر سێجا ئاو خەرج بكات، 19750 دیناری لێ وەردەگیرێت.

 

باسی لەوەشکردووە، لەدوای 60 مەتر سێجا، بۆ هەر 1 مەتر سێجایەک 600 دینارە، واتە ئەگەر ماڵێک 150 مەتر سێجا ئاو خەرج بكات، پێویستە 106 هەزار دیناری لێ وەربگرێت، بەڵام حکومەت بۆ ئەوەی بارگرانی نەكەوێتە سەر هاووڵاتییان، ئەگەر لەسەروو ڕێژەكەشەوە ئاو خەرج بكات، لە 45 هەزار دینار زیاتری لێ وەرناگرێت.

 

بەپێی ستانداردی جیهانی، هەر هاووڵاتییەک ڕۆژانە پێویستی بە 200-250 لیتر ئاو هەیە، لە هەرێمی كوردستان، هەر هاووڵاتییەک ڕۆژانە زیاتر لە 350 لیتر ئاو خەرج دەكات و نرخی هەر مەتر سێجایەکیش لەسەر حکومەت 400 دینارە و ساڵی ڕابردوو، خەرجیی گەیاندنی ئاوی خاوێن لە تەواوی هەرێمی کوردستان، گەیشتبوویە 117 ملیار دینار، لە کاتێکدا تەنها 42 ملیار دینار وەک داهات کۆکرابوویەوە.

 

لە هەرێمی کوردستان 930 هەزار هاوبەشی ئاو هەن، سەرەڕای هۆشدارییە بەردەوامەکانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بەڵام تاوەکو ئێستا 67%‌‌ی هاوبەشانی ئاو، پێوەری زیرەکیان بەستووە، کە دەکاتە زیاتر لە ملیۆنێک هاوبەش.

 

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری