گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

وردەکاریی کێشەی غاز لە سلێمانی و بردنی بەشی هاووڵاتیان

2022.01.23 - 14:09
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکاریی کێشەی غاز لە سلێمانی و بردنی بەشی هاووڵاتیان

ناس کورد- 

پەرلەمانتار، عەلی حەمەساڵح وردەکاریی کێشەی غازی لە سلێمانی ئاشکراکرد و دەڵێت، ئەو غازەی دابین دەکرێت بەشی هاووڵاتیان دەکات، بەڵام نادرێت بە هاووڵاتیان بە گرانتر دەفرۆشرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلی حەمەساڵح لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا (یەکشەممە 23-1-2022) ڕایگەیاند، "لەئێستادا بەرهەمی غاز نزیکەی هەزار و 50 تۆنە کە 50 تانکەر دەکات، 10 تانکەر بۆ دهۆکە، 15 تانکەر بۆ هەولێرە، 14 بۆ 15 تانکەریش بۆ سلێمانییە، هەروەها 10 تانکەریش بە بازرگانی دەفرۆشرێت." 

 

وتیشی، "لە هەولێر هەموو ڕۆژێک دەبێت 24 هەزار و 990 بتڵ غاز بگاتە هاووڵاتیان، لە سلێمانی 24 هەزار بتڵ و لە دهۆکیش دەبێت 16 هەزار و 60 بتڵ بگاتە دەست هاووڵاتیان، بەڵام کێشەکە ئەوەیە ئەو 40 تانکەرەی هاووڵاتیان کە هەمووی دەکاتە 65 هەزار بتڵ وەک خۆی ناگات، لە سلێمانی 24 هەزار بتڵ ناگاتە دەست هاووڵاتیان." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "دڵنیام لەوە ئەگەر کۆنتڕۆڵی ئەو بڕە بکرێت ئەوا کێشەی غاز نامێنێت، چەند پێشنازێکیشمان کردووە و وردەکاریی گەندەڵی غازمان خستووەتەڕوو کە پێویستە هێزێکی ئەمنی ڕاسپێردرێت بۆ چارەسەرکردنی." 

 

باسی لەوەشکرد، "چارەسەرێکی دیکە ئەوەیە کارگەکانی غاز خەزانیان هەبێت، لە هاویندا غاز عەمبار بکەن و لە زستاندا بیدەن بە خەڵک." 

 

عەلی حەمەساڵح دەشڵێت، "لەم مانگەدا (23) تەنكەر غاز چووەتە دەرەوە، (20) تەنكەر بۆ ئێران و (3) تەنكەر بۆ توركیا."