ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، لە ماوەی پێنج ڕۆژدا بەھۆی بەفر و شەختەوە 18 ڕووداوی ھاتووچۆ ڕوویانداوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، هەر لەو ماوەیەدا ھەزار و 634 کەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردووە، لەو ژمارەیە 619 کەسیان داخڵ کراون و چارەسەریان پێدراوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، 18 حاڵەتی ڕووداوی ھاتووچۆ و 47 ڕووداوی کەوتن تۆمارکراوە.