گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فڕۆکەوانێک وەڵام دەداتەوە

بۆچی فڕۆکە ناتوانێت بەسەر ئاسمانی مەککەدا بفڕێت؟!

2022.01.23 - 09:16
App store icon Play store icon Play store icon
بۆچی فڕۆکە ناتوانێت بەسەر ئاسمانی مەککەدا بفڕێت؟!

ناس کورد-

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی سعودیە گرتەیەکی ڤیدیۆیی فڕۆکەوانی بەناوبانگی ئەو وڵاتە، عەبدوڵا غامیدی، بڵاوکراوەتەوە کە تێیدا وەڵامی چەند پرسیار و دەنگۆیەک دەداتەوە لەبارەى بوونی هێزێکی موگناتیسی بەهێز لە ئاسمانی مەککەدا و نەفڕینی هیچ فڕۆکەیەک بەسەریدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا عەبدوڵا غامیدی دەڵێت، "زۆر ئەو پرسیارەمان لێ دەکرێت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە ئاخۆ بۆچی فڕۆکە بەسەر ئاسمانی مەککەی پیرۆزدا نافڕێت، پێشتریش لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا وەڵام ئەم پرسیارەمان داوەتەوە."

 

دەشڵێت، "زۆرێک لە خەڵکی دەڵێن هێزێکی موگناتیسی بەهێز هەیە و مەککەی پیرۆزیش چەقی هێزی ڕاکێشانە، بۆیە فڕۆکە یاخود باڵندە ناتوانن بفڕن بەسەریدا، بە دڵنیاییەوە ئەم قسانە هەمووی دورن لە ڕاستییەوە."

 

غامیدی ڕوونیدەکاتەوە کە "هۆکارەکە بریتییە لە سووربوونی حکومەتی سعودیەیە بۆ پاراستنی پیرۆزی و ئاسایشی مەککەی پیرۆز، ناوچەکەی لەسەر نەخشەی فڕۆکەوانی لابردووە و قەدەغەی کردووە هیچ فڕۆکەیەک بەسەر ئاسمانی ئەو شوێنە ئاینییە پیرۆزەدا بفڕێت، لە زەوییەوە تاوەکو ئەوپەڕی ئاسمان."