گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم وادەی ڕاگرتنی خوێندنی درێژکردەوە

2022.01.22 - 21:39
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم وادەی ڕاگرتنی خوێندنی درێژکردەوە

ناس کورد- 

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم چەند بڕیارێکی دەرکرد و ڕایگەیاند، لەبەر سەلامەتی گیانی قوتابیان و مامۆستایان لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی ( حکومی - ناحکومی ) پشوو دەبێت تا رۆژی یەکشەممە ٣٠ی ١ی ٢٠٢٢ واتا رۆژی یەکشەممە پشوو دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕاگەیەندراوێک لە وەزیری پەروەردەوە : 

 

بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی گیانی  مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران لە دابەزینی پلەکانی گەرمی  پاش هەڵسەنگاندنی ( وەزارەتی گواستنەوە وگەیاندن / بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، بریارماندا : 

 

١- لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی ( حکومی - ناحکومی ) پشوو دەبێت تا رۆژی یەکشەممە ٣٠ی ١ی ٢٠٢٢ واتا رۆژی یەکشەممە پشوو دەبێت. 

 

٢- ئەو هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوانەی  وەرزی یەکەم کە ئەنجام نەدراون لە رۆژی دووشەممە ٣١ی ١ی ٢٠٢٢  دەستپێدەکرێتەوە، کارگێری ناوەندەکانی خوێندن خشتەی  ئەو تاقیکردنەوانەی کەماون بۆ قوتابیان و خوێندکاران رادەگەیەنن  بەمەرجێک بەیانیان لەکاتژمێر ٩:٣٠ ی بەیانی دەستپێبکات، پاش ئەنجامدانی ئەو تاقیکردنەوانەی کە ماون خوێندنی وەرزی دووەم  دەستپێدەکات . 

 

٣- قوتابخانەکانی (سابیس ) و (نێودەوڵەتییەکان) و ( بیانییەکان ) کە پرۆگرامی تایبەتیان هەیە دەتوانن تا وادەی ئاماژەپێکراو بە شێوازی خوێندنی ئۆنلاین بەردەوام بن.

 

٤- ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە بۆ قەرەبووکردنەوەی ماوەی لەدەستچوو ، ساڵنامەی خوێندن هەموار دەکاتەوە.

 

ئالان حمە سعید 

وەزیری پەروەردە

٢٢ی ١ی ٢٠٢٢