گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پێشنیازێک لە تەندروستییەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا

2022.01.22 - 21:13
App store icon Play store icon Play store icon
پێشنیازێک لە تەندروستییەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا

ناس کورد- 

وەزارەتی تەندروستیی عێراق جەخت دەکاتەوە لەوەی، وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا تاکە ڕێگایە بۆ ڕێگەگرتن لە شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا و دەڵێت، لەئێستادا دۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵدایە، بەڵام نازان لە داهاتوو چی ڕوودەدات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕیاز عەبدولئەمیر، بەڕێوبەری تەندروستیی گشتی لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق (شەممە 22-1-2022) بە ئاژانسی فەرمیی عێراقی ڕاگەیاند، "جگە لە خۆکوتان هیچ ڕێگەیەک نییە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، چونکە هاووڵاتیان پابەند نابن بە ڕێوشوێنە خۆپارێزییەکان." 

 

ڕوونیشیکردەوە، "هەرچەندە ڕێوشوێنەکان بۆ پاراستنی هاووڵاتیانە، بەڵام هیچ پابەندییەک نییە پێیانەوە، بۆیە تاکە چارەسەر وەرگرتنی ڤاکسینە، بەتایبەت زۆرینەی ئەوانەی کە توشی ڤایرۆسەکە دەبن ئەو کەسانەن کە نەکوتراون." 

 

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی تەندروستیی عێراق پەیامێکیشی ئاڕاستەی ئەو کەسانە کرد کە لە وەرگرتنی ڤاکسینەکان دەترسن و ئاماژەی بەوەکردووە، "ئاماژەی بەوەشکرد، "نزیکەی نۆ ملیۆن کەس لە عێراق ڤاکسینیان وەرگرتووە و هیچ کاریگەرییەکی مەترسیداریان لەسەر دروست نەبووە، ئەوەش بەڵگەی تەواوە لەسەر ئەوەی کە ڤاکسینەکان مەترسییان نییە و کاریگەرییان هەیە بۆ باشتربوونی دۆخەکە." 

 

باسی لەوەشکرد، تا ئێستا شەپۆلی چوارەم لەژێر کۆنتڕۆڵدایە، بەڵام نازانین لە داهاتوودا چی ڕوودەدات، چونکە ژمارەی ئەو کەسانەی لە نەخۆشخانەکان داخڵ دەکرێن هێشتا کەمن."