ناس کورد-
سبەینێ یەکشەممە لەدوای دەستپێکردنەوەی دەوام لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، بڕیارە مووچەی مانگی 12ی ئەو وەزارەتانە دابەش بکرێت کە مووچەیان وەرنەگرتووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرچاوەیەک لە گەنجینەی دووی سلێمانی (شەممە 22-1-2022) بە "ناس کورد"ی وت، "دوای ئەوەی ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممەی ڕابردوو له سلێمانی پشوو بوو، ڕۆژی پێنجەشەمەش بەهۆی بەفر و شەختە دۆخی ڕێگاوبان خراپ بوو، بۆیە نەتوانرا مووچە دابەش بکرێت."
وتیشی، "سبەینێ یەکشەممە 23-1-2022، مووچەی سەرجەم ئەو وەزارت و فەرمانگانەی نەدراوە، لە سلێمانی و هەڵەبجە دابەش دەکرێت."
هاوکات بەوتەی ئەو سەرچاوەیە، دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک لە وادەی خۆی و لە 25ی مانگ دەستپێدەکات، بەڵام هاوشێوەی مانگەکانی ڕابردوو پرۆسەکە بەخاوی بەڕێوەدەچێت.