گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لەدوای ڕەتکردنەوەی دوو ملیاری لافاوەکە ئومێد خۆشناو داوایەک لە بەغدا دەکات

2022.01.22 - 16:55
App store icon Play store icon Play store icon
لەدوای ڕەتکردنەوەی دوو ملیاری لافاوەکە ئومێد خۆشناو داوایەک لە بەغدا دەکات

ناس کورد-

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر داوا لە حكومەتی عیراق دەكات بە بڕیاری ناردنی دوو ملیار دینارەكەی هاوكاری زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی پارێزگاكە بچێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئومێد خۆشناو لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا (شەممە 22-2-2022) ڕایگەیاند، "ئێستا لە كۆتا رۆژەكانی كۆكردنەوەی كەمپینی بەهاناوەچونی زیانلێكەوتوانداین و تائێستا بەردەوامە، قەرەبوكردنەوەی زیانلێكەوتوانی لافاوەكەی 30-10ی رابردوو كۆتایی هاتووە و ئەوانەی زیانمەندبون هاوكاری كراون، بەڵام بۆ لافاوی 17-12 تا ئێستا بەپێی ئەو كەمپینەی كە رامانگەیاندوە نەگەیشتووەتە ئەو ئاستەی هاوكاری زیانلێکەوتووان بکەن، لەبەرئەوەی زیانەكان زۆر زۆرن." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، " كاتێك حكومەتی عیراق دوو ملیار دیناری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکە تەرخانكرد لە بودجەی بە هاناوەچون و ئێمە رەتمانكردەوە، بۆ ئێستا داواكارین لە حكومەتی عیراقی بەو بڕیارەی خۆیاندا بچنەوە تا بتوانین بەجۆرێكی شایستە هاوكاری خەڵك بكرێت." 

 

هاوکات لەبارەی ئاڵوگۆڕە ئیدارییەکان لەشاری هەولێر ئومێد خۆشناو باسی لەوەکرد، " بابەتی گۆڕانكاریكردن بابەتێكی ئاسایی و یاساییە لەهەموو كاتێكدا دەكرێت، ئەوەی ئێستاش كە لە سنوری پارێزگای هەولێر دەستیپێكراوە بەشێكیان پەیوەندی بە بۆشایی شوێنەكانەوە هەیە بەشێكیان چەند ساڵێكە لەو پۆستەدان بەشێكی تریان كاری باشتریانكردوە و شوێنی باشترو شایستەتر وەردەگرن، هەندێكیش لە گۆڕانكارییەكان پەیوەندیدار بون بەوەی كەمتەرخەمی هەبووە بەتایبەت لەو شوێنانەی كە لافاو هەبووە."