ناس کورد-
لە ئیدارەی ڕاپەڕین بڕیار درا دەوامی سبەینێ یەکشەممە لە کاتژمێر ٩:٣٠ خولەک دەستپێبکات، ئەوەش لەدوای ئەوەی لە سلێمانیش دەوای سبەی کرایە کاتژمێر ١٠:٠٠.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ئاگادارییەکدا ئیدارەی ڕاپەڕین (شەممە 22-1-2022) ڕایگەیاند، "بەهۆی نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما و بەستنی زۆرێک لە ڕێگاکانی هاتووچۆ، ئاگاداری سەرجەم فەرمانبەرانی سنورەکەمان دەکەین سبەی ڕۆژی یەک شەممە بەرواری ۲۰۲۲/۱/۲۳ دەوام لە کاتژمێر ۹:۳۰ خولەکەوە دەست پێدەکات."
پێشتریش، هەڤاڵ ئەبوبەکر لە ڕوونکردنەوەیەکدا (22-1-2022) ڕایگەیاند، "دامودەزگا حکومییەکان بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیان، بەردەوام دەبن لە کاری ڕۆژانەی خۆیاندا، لە بەر نزمبونەوەی زۆری پلەکانی گەرماو دروستبونی ئاستەنگی هاتوچۆ لە هەندێک ناوچەو گەڕەکەکاندا، دەوامی سبەینێی یەکشەممە (23-1-2022) دامودەزگاکان لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا؛ لە سەعات 10ی بەیانی دەستپێدەکات بۆ سەعات 2ی پاشنیۆڕۆ."