گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەنجومەنی وەزیران ژمارەیەک بڕیاری دەرکرد

سبەی مەسرور بارزانی سەردانی بەغدا دەکات

2019.07.15 - 15:01
سبەی مەسرور بارزانی سەردانی بەغدا دەکات
ناس کورد ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، سبەی شاندێک بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەردانی بەغدا دەکات. . ئەمڕۆ دووشەممە 15ی تەمموزی 2019، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم یەکەم کۆبوونەوەی فەرمی ئەنجامدا. . بەپێی ڕاگەیەندراوی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکی حکومەت بڕیاریداوە "سبەینی شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێم بۆ دەربڕینی نیاز پاکی سەردانی بەغدا دەکات بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی دۆزینەوەی رێگاچارەی گونجاو بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغد ا له چوارچێوه ى ده ستوور." . هاوکات لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا ژمارەیەک بڕیار دراون کە پەیوەستن بە دەوامی فەرمانبەران و بەرپرسانی پۆستەباڵاکانەوە. دەقی بڕیارەکانى یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران: . یەکەم: سەرجەم وەزیرەکان و خاوه ن پۆستە باڵاکان دەبێت پابەند بن بە دەوامی فەرمی وەزارەتەکانیان لە دەستپێکی دەوامی رۆژانی یەکشەممەوە تا کۆتایی دەوامی فەرمی لە رۆژانی پێنجشەممە. . دووەم: سەرجەم فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێم دەبێت پابەند بن بە کاتی دیاریکراوی دەوامی فەرمی و هیچ کەسێک بۆی نیە لە کاتی دەوامی فەرمیدا شوێنی کارکردنی خۆی بەجێ بهێڵیت یان کارێکی دیکەی دەرەوەی ئەرکەکەی جێبەجێ بکات. . سێیەم: فەرمانبەران دەبێت پابەند بن بە پاراستنی نهێنی کارووباری فەرمانبەرییەتی و نابێت ئەو زانیارییانەی کە بە نهێنی پۆلێن دەکرێن، لە دەرەوەی رێکارە یاساییەکان ئاشکرا بکرێن. . چوارەم: هەموو وەزیرەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت بە پێی یاسا ورێنماییەکانی دەستەی دەستپاکیی کوردستان، سەرجەم  ماڵ و موڵکی خۆیان ئاشکرا بکەن. . پێنجەم: دەبێت رووتین لەداموودەزگانی حکومەتدا نەمێنێت وسەرجەم مامەڵەی هاووڵاتیان بە شێوەیەکی خێرا و وورد، لەلایەن فەرمانبەرانەوە جێبەجێ بکرێت. هەروەها وەڵامدانەوەی سکاڵاو و پرسیاری هاووڵاتیان بە شێوەیەکی خێرا و گونجاو، ئەرکی داموودەزگاکانی حکومەتە و دەبێت وەڵامی روون و ئاشکرا بۆ مامەڵەی هاووڵاتیان هەبێت و هۆکاری هەردواکەوتنێک یا رەزامەندی نەدانێک روون و ئاشکرا بێت وپێویستە رێز لە هاوڵاتیان بگیرێت لە داموودەزگاکانی حکومەتدا. . شەشەم: دیاردەی بەرتیلدان و بەرتیل وەرگرتن، لەناو دامودەزگاکانی حکومەتدا هەستی پێدەکرێت، بۆیە بنبڕ کردنی ئەم دیاردەیە دەبێتە یەکێک لەکارە لەپێشینەکانی وەزیر و بەرپرسە باڵاکانی حکومەتی هەرێم و ئەم بابەتە بە هیچ شیوەیەک چاوپۆشی لێ ناکرێت و سەرپێچیکاران بە تووندی سزا دەدرێن. .