ناس کورد-
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر ئاشكرای كرد، گۆڕنكارییه ئیدارییه‌كان به‌شێكیان په‌یوه‌ندی به كه‌مته‌رخه‌می لافاوه‌كه‌ی شاری هه‌ولێره هه‌بووه، به‌ڵام به‌شێكی دیكه‌یان كاری باشیان كردووه و له جێگه‌ی دیكه خزمه‌ت ده‌كه‌ن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئومێد خۆشناو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا (22-1-2022) وتی، "له ماوه‌ی ڕابردوودا چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك له پۆسته ئیدارییه‌كان راگه‌یه‌ندرا، كه ئه‌وه كارێكی ئاسایی و یاساییه، ده‌كرێت له هه‌موو كاتێكدا ئه‌و گۆڕانكارییه ئیدارییانه ئه‌نجام بدرێت."
وتیشی، ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی ئێستا ئه‌نجام دراون، به‌شێكیان په‌یوه‌ندی به بۆشایی ئیداری هه‌بووه، به‌شێكی دیكه‌شیان كاری باشیان كردووه و له جێگه‌ی دیكه‌دا داده‌نرێن، به‌ڵام هه‌ندێك گۆڕانكاری په‌یوه‌ندی به كه‌مته‌رخه‌مییه‌كانی لافاوه‌كه‌ی هه‌ولێره‌وه هه‌یه، كه له 30ی ئۆكتۆبه‌ر و 17ی دیسه‌مبه‌ری رابردووه‌وه روویاندا.
پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه كرد، دوای پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه له كه‌مته‌رخه‌مییه‌كانی لافاوه‌كه‌ی هه‌ولێر له مانگی رابردوو، به‌شێك له‌و گۆڕانكارییه ئیدارییانه له شاره‌وانییه‌كان ئه‌نجام دران، به‌ڵام هێشتا گۆڕانكاری دیكه‌ش ماوه و له قائیمقامیهتییهكان و چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ش ئه‌نجام ده‌درێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بابه‌تی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتوانی لافاوه‌كه‌ی 30ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو ته‌واو بووه، به‌ڵام قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی لافاوه‌كه‌ی 17ی مانگی رابردوو ته‌واو نه‌بوو و هێشتا هه‌ڵمه‌ته‌كه كۆتایی نه‌هاتووه.
هه‌فته‌ی رابردوو وەزارەتی شارەوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری لەسەرکارلادانی ژمارەیەك سەرۆك شارەوانیی دەوروبەری شاری هەولێری لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر دا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گۆڕانکاری ئاسایی لە چەند بەڕێوەبەرێکی شارەوانییەكانی سەنتەری هەولێریش کردووە، ژمارەیەك کارمەندیش لە کارەکانیان دوورخرانەوە.