گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکەی ببینە

ڤیدیۆی وەستانی مشکێک بەسەر شیشی شاورمەوە هەرای نایەوە

2022.01.22 - 09:58
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆی وەستانی مشکێک بەسەر شیشی شاورمەوە هەرای نایەوە

ناس کورد-

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی سعودیە گرتەیەکی ڤیدیۆیی شۆکهێنەر بڵاوکراوەتەوە کە تێیدا مشکێک بەسەر شیشی شاورمەی یەکێک لە خواردنگە بەناوبانگەکانی گەڕەکی بەغدادیە لە شاری جدە وەستاوە و خەریکی خواردنە، ئەوەش توڕەییەکی زۆری خەڵکی بەدوای خۆیدا هێنا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەک لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دیارە، مشکەکە خەریکی خواردنی گۆشتەکەیە، خەڵکێکی زۆر گلەیی و ڕەخنەی لە ڕێکارەکانی خۆپارێزی و چاودێری هەیە و داوای سزادانی ئەو خواردنگە بەناوبانگە دەکەن.

دەستبەجێ دوای بڵاوبوونەوەى ڤیدیۆکە، ئەمینداری شارەکە فەرمانی دەرکرد بە داخستنی خواردنگەکە.