ناس کورد-
تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، پێشنیازیان نەکردووە بۆ ڕاگرتنی دەوام لە قوتابخانە و زانکۆکان، سەرباری بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هەیسەم عوبەیدی، بەڕێوەبەری هەماهەنگی لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە ئاژانسی فەرمیی عێراقییەی (22-1-2022) ڕاگەیاند، "بەهۆی نەبوونی مەترسی ڕاستەوخۆ لەسەر خوێندکاران، تائێستا داوای داخستنی دەوامی قوتابخانە و زانکۆکانمان نەکردووە و بە بەردەوامیش چاودێری دۆخی کۆرۆنا دەکەین."
ڕوونیشیکردەوە کە "گۆڕاوی نوێی ئۆمیکرۆن نابێتەهۆی هەوکردنی سییەکان و وەک ئەوانەی پێش خۆی نییە."
هەیسەم عوبەیدی باسی لەوەشکرد کە "ژمارەی پشکنینی تاقیگەیی لە ڕۆژێکدا 25 هەزای تێپەڕاندووە، هەموو توشبووەکانیش تێکەڵەیەکن لە گۆڕاوەکانی دەلتا و ئۆمیکرۆن."
ئەو بەرپرسەی تەندروستی پێشبینی داغڵبوونی ژمارەیەکی زۆرتری توشبووانی کرد بۆ نەخۆشخانەکان.