گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێشبینى: دوو شەپۆلی بەفر و باران بەڕێوەیە

2022.01.21 - 23:32
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینى: دوو شەپۆلی بەفر و باران بەڕێوەیە

ناس کورد-

 

شارەزیەکى کەشناسی پێشبینیدەکات لەماوەى نێوان ٢٤-٢٧ى ئەم مانگە  دوو شەپۆلی بەفر و بارانبارین روو لە هەرێمى کوردستان بکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، لە رۆژی دووشەمە ٢٤-١-٢٠٢٢ی ناوەراستی ئەم ھەفتەیە شەپۆلێکی لاواز و کورت خایانی بەفر و بارانبارین ناوچە شاخاویەکانی سنوری پارێزگای دھۆک و ھەولێر دەگرێتەوە، بە شێوەی بارینی بەفر بە رێژەیەکی کەم لەناوچەی شاخاویدا و لەسەنتەری شار و ناوچە نزمەکانیشدا بارانێکی کەم ئەگەری دەبێت، ئەم شەپۆلە لەسەر ناوچەکانی دیکەی ھەرێم کاریگەری نابێت.

 

دەشڵێت، هەروەها پێشبینی دەکرێت لە رۆژانی چوارشەمە و پێنجشەمە ٢٧-١-٢٠٢٢ ی کۆتای ھەفتە شەپۆلێکی مامناوەندی بەفر و بارانبارین ھەرێمی کوردستان بگرێتەوە، کاریگەرییەکانی بەشێوەی بەفر بارینی چر لەناوچە شاخاویەکاندا دەبێت، ئەگەری بارینەوەی بەفریش لەناو سەنتەری شاری سلێمانی و دھۆکدا ئەبێت لەگەڵ بارینی باران بەرێژەی باش و مامناوەند لەناوچە نزمەکاندا.

 

 ئاراس جەبار پێیوایە، هاتنى ئەو شەپۆلە بەھۆی بەردەوامی سیستەمە ھەواییە ساردەکانی جەمسەری باکورە بە ئاراستەی ناوچەکانى هەرێم، کە لە ئەنجامی بەردەوامی ئەو بەرزە پاڵەپەستۆ بەھێزەیە کە ماوەیەکی زۆرە لەسەر وڵاتانی رۆژئاوای کیشوەری ئەوروپا جێگیربووە بووەتە ھۆی کەمبوونەوەی بەفر و بارانبارین و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لەو ناوچانەدا.