گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چەند فەرمانێکى بەپەلە لەکازمییەوە

2022.01.21 - 21:04
App store icon Play store icon Play store icon
چەند فەرمانێکى بەپەلە لەکازمییەوە

ناس کورد-

مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق فەرمانیکرد بە پێداچوونەوە بە فەرماندە ئەمنی و سەربازییەکانى دیالە وپێکهێنانى لیژنەى پشکنین بۆ چاودێرى جێبەجێکردنى فەرمانەکانى پەیوەست بە پلانى سەربازى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوسینگەى راگەیاندنى سەرۆکوەزیرانى عێراق لەراگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند، کازمى لەکۆبوونەوەى لەگەل فەرماندە ئەمنى و سەربازییەکان جەختیکردووەتەوە لەسەر سزادانى کەمتەرخەمەکان لەهەر پلە و پۆستێک بن.

 

هەروەها کازمى فەرمانیکردووە بە پتەوکردنى ئاسایشى سەر سنورى عێراق و سوریا دواى رووداوەکانى زیندانى حەسەکە.

 

لەکۆبوونەوەکەدا ئەنجامى سەرتایی هێرشەکەى دیالە خرایەڕوو، کازمى جەختى لەسەر پێویستى دوبارەنەبوونەوەى دزەکردنى ئەمنى کردەوە و دەزگاى هەواڵگرى راسپارد کارەکنیان زیاتر بکەن.