گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دواى هەوڵى هەڵهاتنیان

هەسەدە ڤیدیۆى دەستگیرکردنەوەى زیندانییە داعشەکانى بڵاوکردەوە

2022.01.21 - 20:56
App store icon Play store icon Play store icon
هەسەدە ڤیدیۆى دەستگیرکردنەوەى زیندانییە داعشەکانى بڵاوکردەوە

ناس کورد-

هێزەکانى سوریاى دیموکرات (هەسەدە) ڤیدیۆى دەستگیرکردنى ئەو زیندانییە داعشانەى بڵاوکردەوە کە هەوڵى هەڵهاتنیاندا لەزیندانێکى حەسەکە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هێزەکانى سوریاى دیموکرات (هەسەدە) دەستگیرکردنەوەى ٨٩ زیندانى داعش و کوشتنى پێنجى دیکەى راگەیاند، دواى هەوڵى هەڵهاتنى زیندانییەکان لە گرتوخانەى غوێران لە حەسەکە.  

 

بەپێی راگەیەنراوێکى هەسەدە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، هێزەکانى هەسەدە گەمارۆى ژمارەیەکى زۆر زیندانى داعشیان داوە لەکاتى هەوڵى هەڵهاتنیان.  

  

ئاماژەى بەوەشکردووە، لەناو پێنج کوژراوەکەى داعشدا یەکێکیان بەرەچەڵەک چینییە.  

  

شەوى رابردوو پشێوى لەزیندانى غوێرانى حەسەکە دروستبوو کە سەدان زیندانى داعشى لێ زیندانیکراوە و دواتر ژمارەیەک چەکدار هێرشیان کردە سەر زیندانییەکە.