ناس کورد-
قایمقامى پێنجوێن رایگەیاند، ئەو پۆلیسەى لەمەرزى سەیرانبەند گیانى لەدەستداوە، هۆکارى گیان لەدەستدانى جەڵتە بووە نەک رەقبوونەوەى لەسەرما.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
زانا رەحمان قایمقامى پێنجوێن لەلێدوانێکیدا بۆ "ناس کورد" وتى "ئەو پۆلیسە بەهۆى سەرماوە نەمردووە، بەڵکو هۆکارەکەى جەڵتەى دڵ بووە".
پۆلیسەکە ناوى رەئوف محەمەدە و تەمەنى ٥٢ ساڵە، ئێوارەى ئەمڕۆ لەکاتى دەوامى فەرمیدا گیانى لەدەستدا.