ناس کورد-
پارێزگاری دیالە رایگەیاند، هۆکارى کوژرانى 11 سەربازەكەی عوزێم بەهۆى هێرشى داعشەوە کەمتەرخەمى بووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
موسەننا تەمیمی بە ئاژانسی فەرمى عێراقى راگەیاند "لە عوزێم كە دەكەوێتە ناوچەی نێوان سنوی پارێزگای دیالە و سەڵاحەدین هێرشكراوەتە سەر ئەندامانی فیرقەی یەك".
وتیشى "هۆکاری سەرەکی کەمتەرخەمی سەربازەكانە چونکە بارەگاکەیان قەڵایە و کامێرای حەراریی و دووربینی شەوانیان هەیە و هەروەها بورجێکی کۆنکریتی چاودێریشیان هەیە".
سەرچاوەیەکى ئەمنى رایگەیاند، چەکدارانى داعش لەسنورى پارێزگاى دیالە هێرشیان کردووەتە سەر بارەگایەکى سوپاى عێراق و بەهۆیەوە 11 سەرباز کوژراون.
سەرچاوەکە (21-1-2022) بۆ"ناس" ئاماژەى بەوەکرد، هێرشەکەى داعش بۆ سەر بارەگاى سریەى یەکەمى فەوجى یەکەمى سوپا بووە لە ناوچەى تالعە لەناحیەى عوزێم، بەهۆیەوە ژمارەیەک سەربازى سریەکە کوژراون كە ژمارەیان تا ئێستا 11 سەربازن.
وتیشى هێزێکى سوپا گەیشتووەتە شوێنى هێرشەکە و قوربانییەکانیان بۆ پزیشکى داد گواستووەتەوە و لێکۆڵینەوە لە هێرشەکە دەکەن.
الأسماء:
1- الملازم ضرغام لؤي محمد
2- ج م. عبدالله داود سلمان
3- ج م. رزاق وهيب محمد
4- ج م. مصطفى عباس حسن
5- ج م. احمد شاصي عطية
6- ج م. حيدر جصان طلك
7- ج م. رائد خميس غضبان
8- ج م. سلام كاظم فالح
9- ج م. محمد علي مختار
10- ج م. حيدر علي نوري
11-ج سالم كاظم مهاوي