ناس کورد-
هێزەکانى سوریاى دیموکرات (هەسەدە) دەستگیرکردنەوەى ٨٩ زیندانى داعش و کوشتنى پێنجى دیکەى راگەیاند، دواى هەوڵى هەڵهاتنى زیندانییەکان لە گرتوخانەى غوێران لە حەسەکە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى هەسەدە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، هێزەکانى هەسەدە گەمارۆى ژمارەیەکى زۆر زیندانى داعشیان داوە لەکاتى هەوڵى هەڵهاتنیان.
ئاماژەى بەوەشکردووە، لەناو پێنج کوژراوەکەى داعشدا یەکێکیان بەرەچەڵەک چینییە.
شەوى رابردوو پشێوى لەزیندانى غوێرانى حەسەکە دروستبوو کە سەدان زیندانى داعشى لێ زیندانیکراوە و دواتر ژمارەیەک چەکدار هێرشیان کردە سەر زیندانییەکە.