گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێشبینى نوێ

پلەى گەرما لە هەرێم روو لەبەرزبوونەوە دەکات

2022.01.21 - 14:19
App store icon Play store icon Play store icon
پلەى گەرما لە هەرێم روو لەبەرزبوونەوە دەکات

ناس کورد-

 

شارەزایەکى کەشناسی پێشبینیدەکات سبەینێ پلەى گەرما لەناوچە جیاجیاکانى هەرێم روو لەبەرزبوونەوە بکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە،  سبەی شەممە ئاسمانی ھەرێم بەزۆری ساماڵ و کەمێک پەڵە ھەوری دەبێت ، بەرزترین  پلەکانی گەرما بەرێژەی ٢ تا ٣ پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە .

 

رونشیکردووەتەوە پلەکانى گەرما بەم شێوەیە دەبێت: لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم ( سلێمانی ٤ بە -١٢ پلە ژێر سفر ، ھەولێر ٦ بە -٣ پلە ژێر سفر ، دھۆک ٥ بە -٤ پلە ژێر سفر ، ھەڵەبجە ٥ بە -٧ پلە ژێر سفر ، کەرکوک ٩ بە -١ پلە ژێر سفر ) لەناوچەکانی گەرمیان لە نێوان ١٠ بۆ -٢ پلە ژێر سفر ئەبێت لە سنوری ئیدارەی راپەرین لەنێوان ٥ بۆ -٦ پلە ژێر سفر ئەبێت.

 

بەوتەى ئەو شارەزایە، خێرای با ئاسایی دەبێت و لەکاتەکانی بەرەبەیان و شەودا لەناوچە شاخاویەکانی رۆژھەڵاتی ھەرێمدا چالاک ئەبێت بە خێرای ١٥-٢٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا لە ئاراستەی باکوری رۆژھەڵاتەوە بەشێوەی وشکە سەرما .