ناس کورد-
پۆلسی دارستان و ژینگەی هەرێم رایگەیاند، هەرکەسێک ڕاوبکات دەدرێتە دادگا و میلۆنێک تا شەش ملیۆن دینار سزا دەدرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ئاگادارییەکى پۆلیس کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، مەفرەزەکانى پۆلیس بەردەوام دەگەڕێن بەدوای ئەو کەسانەی ئاژەڵ و باڵندەکان ڕاو دەکەن.
هەروەها هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە کە بەهۆی کەوتنی بەفرێکی زۆر باڵندەو ئاژەڵە کیویەکان بەهۆی دەست نەکەوتنی خۆراک لە ماڵان و ئاوەدانی نزیک دەبنەوە و پێویستە راو نەکرێن.