ناس کورد-
هاتوچۆى هەولێر رایگەیاند، هۆکارى وەرگەڕانى ئۆتۆمبێلێکى جۆرى مارسیدس جیکڵاس ئەوە بووە کە شۆفێرەکەى لەژێر کاریگەرى ماددەى سەرخۆشکەر بووە و بەتیژڕەویی ئۆتۆمبێلەکەى لێخوڕیوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
فازڵ حاجى وتەبێژى هاتوچۆى هەولێر لە لێدوانێکیدا بۆ "ناس کورد" (21-1-2022) رووداوەکە کاتژمێر چوارى بەرەبەیان بووە، ئۆتۆمبێلێکى جۆرى مارسیدس جیکلاس کەوتووەتە ناو چاڵی ئاوەڕۆی پرۆژەیەک، لەپاش بڕینی پەرژین و فسفۆرەکانی ئاگادارکردنەوە.
وتیشى شۆفێرەکەى ئۆتۆمبێلەکە کە لەرەگەزى نێرە سەلامەتە و هۆکارەکەشى تیژڕەویی و شۆفێریکردن بووە لەژێر کاریگەرى ماددەى سەرخۆشکەر.