ناس كورد_
پزیشكەكانی ئەمەریكا لە میانەی شەپۆلی یەكەمی كۆرۆنادا تێبینی ئەوەیان كردووە زۆربەی هەرە زۆری ئەو نەخۆشانەی پێویستیان بە ئامێری هەناسەدانی دەستكرد هەبووە ئەوانەن كە یان قەڵەوی یان شەكرەیان هەیە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی راپۆرتێكی پزیشكی كە "ناس كورد" خوێندوویەتییەوە (21_1_2022) شەكرە بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا زەحمەتتر دەكات، هەروەها كۆرۆنا شەكرە زیاتر دەكات ئەمەش ئازار و پەككەوتنی زیاتری لێ دەكەوێتەوە.
پسپۆڕی بەرگری لەش و نەخۆشییەكانی هەستیاری د. هيذر موداي لە وتارێكی ماڵپەڕی "سي أن بي سي" دا دەڵێت "هیچ شتێك هێندەی شەكر بۆ لاوازكردنی بەرگری لەش خراپ نییە بەتایبەت لەكاتی توشبوون بە كۆرۆنا".
ڕاپۆرتەكە باس لەوە دەكات خەڵك هەر چاویان لەشەكری ڕووت، لە كاتێكدا شەكر لەناو شەربەت و ماست و گەنم و پرۆتینیشدا هەیە. بۆ چارەسەری ئەمەش پێشنیار دەكات خەڵك زوو زوو رێژەی شەكری ناو خوێنی خۆیان بپێون بۆ ئەوەی بتوانن لەحاڵەتی بەرزبوونەوەیدا چارەسەری بكەن.