گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

حکومەتی عێراق نەوتی زیادە بەسەر هاووڵاتیانی چەند پارێزگایەک دابەش دەکات

2022.01.20 - 21:09
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتی عێراق نەوتی زیادە بەسەر هاووڵاتیانی چەند پارێزگایەک دابەش دەکات

 ناس کورد- 

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، لە ڕۆژی شەممەی داهاتووەوە دابەشکردنی بڕێکی زیاتری نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیان دەستپێدەکات و هاووڵاتیانی چەند پارێزگایەک بەهۆی سەرما و دۆخی کەشوهەوا بڕێکی زیادە نەوتیان پێدەدرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حسێن تاڵب، بەڕێوەبەری گشتیی بەرهەمە نەوتییەکان لە وەزارەتی نەوتی عێراق (پێنجشەممە 20-1-2022) بە ئاژانسی فەرمیی عێراقی ڕاگەیاند، " لە ڕۆژی شەممەی داهاتووەوە دەستدەکرێت بە دابەشکردنی بڕێکی زیادەی نەوت لە پارێزگاکانی بەغدا و کەرکوک و نەینەوا و لەو سێ پارێزگایە هەر ماڵێک 50 لیتر نەوتی سپیی دیکەی پێدەدرێت." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بڕیارەکە بەهۆی پێویستی و خواستی هاووڵاتیانە لەدوای ئەو شەپۆلە سەرمایەی ناوچەکەی گرتووەتەوە." 

 

سلێمانی؛ لە دۆخی ئەمشەو و سبەینێ هۆشداری بە هاووڵاتیان دەدرێت