ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی هاووڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە کە زۆرینەی شەقامە لاوەکی و سەرەکییەکانی ناوشاری سلێمانی بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر و بە بەستەڵەکە بوونیان مەترسیدارن و شیاو و سەلامەت نین بۆ شۆفێریکردن، بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەکات ئەمشەو و سەرلەبەیانیی سبەینێ لە ماڵەکانیان بمێننەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەقی ئاگادارییەکە:
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێرانی بەڕێز دەکات کە لەئێستادا زۆرینەی شەقامە لاوەکی و سەرەکییەکانی ناوشاری سلێمانی بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر و وە بە بەستەڵەکە بوونیان مەترسیدار و شیاو و سەلامەت نین بۆ شۆفێریکردن تیایاندا، هەروەها ناوچە شاخاوییەکان و ڕێگاوبانی دەرەوە بەسەرجەم قەزاو ناحییەکان و دەروازەکانی شاری سلێمانی بەهەمان شێوە مەترسیدارە بۆ شۆفێریکردن.
تکاو داوامان لە شۆفێرانی بەڕێز ئەوەیە ئەمشەو و سەرلەبەیانی سبەینێ لە ماڵەکانی خۆتاندا بمێننەوە بەمەبەستی سەلامەتیتان لە ڕووداو و کارەساتەکانی هاتووچۆ.
لە حاڵەتی پێویستدا دەتوانن پەیوەندی بکەن بە:
ژمارە ١٠٠ سەنتەری هەماهەنگی هاوبەش / پارێزگای سلێمانی P.JCC
ژمارە ١٨٨ کۆنترۆڵی هاتووچۆ
ژمارە ١١٥ بەرگری شارستانی
ژمارە ١٢٢ فریاگوزاری تەندروستی
راگەیاندنی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی