کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح وەزارەتی ئەوقافی هەرێم ڕایگەیاند، لە کۆی زیاترلە 7هەزار زیارەتکاری حەج، پێنج هەزاریان ماون بگوازرێنەوە بۆ سعودییە. . نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەڕێم، تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند: گەشتی زیارەتکارانی هەرێم بۆ سعودییە لەی 11 ئەم مانگەوە دەستی پێکردوە و تا 26ی مانگ بەردەوام دەبێت. . وتیشی :لەماوەی ئەم چەند ڕۆژەدا دوو هەزار زیارەتکاری حەج لە ڕێگەی هەردوو فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی گەیشتونەتە شاری مەدینە لە سعودییە. . نەبەز ئیسماعیل ئاماژەی بەوەشکرد، چاوەڕێ دەکرێت تا 26 تەمموز زیاتر لە 5هەزار زیارەتکار لە هەرێمی کوردستانەوە بگوازرێنەوە بۆ سعودیە. .