ناس کورد-
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
فەرمانگەى میدیا وزانیارى حکومەتى هەرێم لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند، بە پێى بڕیارى ژمارە ١٢٣ى ئەنجومەنى وەزیران کە لە ڕێکەوتى ١ی کانوونی یەکەمى ٢٠٢١ دەرچووە، مەسرور بارزانی سەرۆکى حکومەتی ھەرێم، فەرمانی دامەزراندنی بە شێوەى هەمیشەیی بۆ سێ یەکەمەکانى ساڵى خوێندنى (٢٠١٦ ـ ٢٠١٧) لەسەر ئاستی کۆلێژ و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرکرد.
دەرچووەکان کە ژمارەیان ١٦٨٥ کەسە، لەسەر میلاکى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وەزارەتەکانى دیکە دابەش دەکرێن.