گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

راگەیەنراوى پێچەوانە

پشوو دەزگا حکومییەکانى سلێمانى دابەشکرد

2022.01.20 - 13:18
App store icon Play store icon Play store icon
پشوو دەزگا حکومییەکانى سلێمانى دابەشکرد

ناس کورد-

 

دام و دەزگاکانى سلێمانى لەبارەى پشووى ئەمڕۆ دابەش بوون، پارێزگار جەختیکردەوە کە دەوام ئاساییە بەڵام ئەوانەى ناتوانن بچنە دەوام بەنەهاتوو بۆیان هەژمارناکرێت، لەکاتێکدا فریاگوزاریی سلێمانى داواى لەخەڵک کرد لەماڵەکانیان نەچنە دەرەوە، هەروەها لەچەند شوێنێک پشوو راگەیەنرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەگەڵ بەردەوامى شەپۆلێکى چڕى بەفر بارین لەسلێمانى، سەرلەبەیانى ئەمڕۆ پێنج شەممە هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگارى سلێمانى لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، دامودەزگا حکومییەکان لە ئەمڕۆدا؛ بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیان، بەردەوام دەبن لە کاری ڕۆژانەی خۆیاندا، ئەو فەرمانبەرانەی ئەمڕۆ ناتوانن بگەنە شوێنی کارەکانیان، بەهۆی  بارینی بەفرو ئاستەنگی هاتۆچۆوە لە هەندێک شوێندا، بە ئامادەنەبوو ئەژمار ناکرێن.

پاش ماوەیەکى کەم لەو راگەیەنراوە، لیژنەی فریاگوزاری سلێمانی رایگەیاند،  لە ئێستادا بەفرێکی زۆر لە سەنتەری شاری سلێمانی باریوە و تکاى لە هاوڵاتییان کرد ئەگەر کارێکی زۆر پێویستیان نییە لەبەر سەلامەتی گیانی خۆیان لەماڵەکانیان نەچنە دەرەوە.

هەروەها بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕۆژهەڵات لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، لەبەر سەلامەتی گیانی فەرمانبەران و زیان لێنەکەوتنیان بەهۆی بارینی بەفرەوە ڕۆژی پێنج شەممە دەوام رادەگیرێت.


پرسی راگەیاندنى پشوو لەگەڵ هاتنى شەپۆلى ئەمجارەى بەفر بارین لەسلێمانى مشتومڕى لێکەوتەوە و یەکەم رۆژى شەپۆلەکە پشوو رانەگەیەنرا، بەڵام دواتر پارێزگار بڕیاریدا رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە 17 و 18ی مانگ دەوام لەسەرجەم دامودەزگا حکومییەکان ڕابگرێت.