ناس کورد-
بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆى هەرێم رایگەیاند، بڕیاری لێخۆشبوونی قەرزی كرێی ئاو تاوەكو 28/2/2022 بەردەوام دەبێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاری ئەحمەد لە راگەیەنراوێکدا داوا لە هاووڵاتییان و هاوبەشانی ئاو کرد لە هەموو سێكتەرەكانی نیشتەجێبوون و بارزگانی و پیشەسازی و هەموو ئەوانەی قەرزی ئاویان لایە، دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاو لە سەرجەم شار و شارۆچكەكانی كوردستان بكەن و لەو بڕیارە گرنگەی حكومەت سوودمەندبن.
وتیشى لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاو لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان هەموو ئاسانكارییەك بۆ هاوبەشانی ئاو دەكرێت و یارمەتی دەدرێن بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكە و ڕاییكردنی مامەڵەكانیان كە ڕاستەوخۆ لە بەرژەوەندیی هاوبەشانی ئاودایە.
سەبارەت بە وادەی كۆتاییهاتنی بڕیارەكە، ئارى ئەحمەد وتی "بڕیاری لێخۆشبوونی ڕێژەی 15%ی قەرزی كرێی ئاو بە هەموو شێوازەكانییەوە تاوەكوو 28/2/2022 بەردەوام دەبێت، بۆیە داوا لە هەموو ئەو هاوبەشانەی ئاو دەكەین كە قەرزیان لایە، بەزوویی سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاو بكەن تا وادەكە ماوە بۆ ئەوەی لەو لێخۆشبوونە سوودمەندبن".