ناس کورد-
بەگوێرەی پێشبینییە كەشناسییەكان ئەمشەو بۆ کاتەکانی بەرەبەیانی سبەی هەینی ساردترین شەو و رۆژ بێت لەناوچەکەدا بە بەراورد بە ١٥ بۆ ١٨ ساڵی ڕابردوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاراس جەبار بەڕێوەبەری سەكۆی "كەش و هەوای هەرێمی كوردستان" لە بڵاوکراوەیەکدا (20_1_2022) كە "ناس كورد" بینیویەتی، ئاماژەى بەوەکردووە، لەماوەی ڕابردوودا شەپۆلێکی چری بەفر بارین ھەرێمی کوردستانی گرتەوە و لە ئێستا بەدواوە کاریگەری ئەو نزمەپاڵەپەستۆیەی لەسەر ناوچەکە بووە بەرەو لاوازی ئەچێت و ئاسمانی ھەرێم بەرەو ساماڵ و کەمێک پەڵە ھەور دەگۆڕێت.
هەروەها دەڵێت: لە ئەنجامی نزیکبوونەوەی سەنتەری ئەم باستە ھەوا ساردەی لە سیبیریاوە رووی کردووەتە ناوچەکە ئەمشەو بۆ کاتەکانی بەرەبەیانی سبەی ھەینی ٢١-١-٢٠٢٢ ساردترین شەو و رۆژ ئەبێت لەناوچەکەدا بە بەڕاورد بە ١٥ بۆ ١٨ ساڵی ڕابردوو.
لەبارەی پلەی گەرمای پێشبینی كراویشەوە بەم جۆرەیە: لە سەنتەری پارێزگاکاندا (سلێمانی ١٠ بۆ ١٣ پلە بۆ ژێر سفر نزمببێتەوە، ھەولێر ٢ بۆ ٤ پلە ژێر سفر، دھۆک ٥ بۆ ٦ پلە ژێر سفر، شاری کەرکوک ١ بۆ ٣ پلە ژێر سفر، ھەڵەبجە ٧ بۆ ٨ پلە ژێر سفر) لەتەواوی ناوچە شاخاویەکاندا ١٥ بۆ ٢٠ پلە زیاتر بۆ ژێر سفر نزمدەبنەوە و شەختە و بەستەڵەکێکی زۆر رووئەدات لەگەڵ بەستنی بۆریەکانی ئاودا .
بەوتەى ئەو شارەزایەى کەشناسی، ئەم نزمبوونەوەیە لە پلەکانی گەرما شەوی ھەینی لەسەر شەمە ٢٢-١-٢٠٢٢ زیاتر ئەبێت لەسنوری ئەو ناوچانەی بەفرێکی زۆری لێباریوە.
كەشناسی هەرێم بڵاوی كردەوە (20_1_2022) بەفر بارینى 24 کاتژمێرى رابردووى بەشێک لە ناوچەکەمان کە تا کاتژمێر 9ى بەیانى ئەمڕۆ بەم شێوەیە بوو :
هەولێر 4سم
شقلاوە 32 سم
پیرمام 42 سم
کۆیە 4 سم
هیران 22 سم
دارەشەکران 3سم
رواندز 22 سم
حاجى ئۆمەران 40 سم
سیدەکان 50 سم
مێرگەسوور 60 سم
سلێمانى 13 سم
چەمچەماڵ 9 سم
ڕانیە 2 سم
قەڵادزە 20 سم
چوارقڕنە 3 سم
بیارە 15 سم
تەوێڵە 26 سم
سەرکەپکان 11 سم
یاخسەمەر 40 سم
مەرزى کێڵێ 90 سم
چوارتا 20 سم
قەرەداع 17 سم
بەرزنجە 15 سم
ناحیەى هێرۆ 45 سم
هەڵشۆ 60 سم
سەنگاو 5.5 سم
شوان 5سم
ئاخ جەلەر 9 سم
پیرەمەگرون 20 سم
بەردەقارەمان 20 سم
دهۆک 7 سم
ئاکرێ 27 سم
گردەسین 7 سم
دینارتە 40 سم
زاخۆ 4 سم
ئامێدى 39 سم
سەرسەنگ 38 سم
کانى ماسى 38 سم
بەردەڕەش 1 سم
باعەدرێ 5 سم
قەسرۆک 11 سم
باتێڵ 27 سم