گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کاندیدێکى سەرۆک کۆمار: وازم لەیەکێتى هێناوە

2022.01.20 - 11:44
App store icon Play store icon Play store icon
کاندیدێکى سەرۆک کۆمار: وازم لەیەکێتى هێناوە

 

ناس کورد-

 

گەلاوێژ عەلی کاندید بۆ پۆستى سەرۆک کۆمارى عیراق رایگەیاند، لەساڵى رابردووەوە وازى لەیەکێتى هێناوە و بەسەربەخۆ خۆى کاندیدکردووە بۆوەرگرتنى ئەو پۆستە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

گەلاوێژ عەلی بەدەنگى ئەمەریکاى وت " من وەکو سەربەخۆیەک خۆم کاندید کردووە و سەر بە هیچ لایەنێکی سیاسی نیم،  وەک ژنێک ویستومە ڕچە شکێن بم لە خۆ کاندیدکردن بۆ ئەو پۆستە هەرچەندە پێش منیش هەبووە بەڵام دەبێت بەردەوام هەوڵی بەدەستهێنانی ئەو پۆستانە بدەین و نەوەستین."

 

وتیشى هەوڵدەدات دەنگی لایەنەکان بەدەست بهێنێت بە تایبەت ئەو لایەنە کوردستانیانەی سەربەخۆن و خۆیان کاندیدییان نیـیە، هەندێکیان بڕوایان هێناوە و هەندێکیشیان هێشتا ماون. 

 

هەرچەندە ئەو کاندیدە ژنە لە پێشتردا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی بوو لە ئەنجومەنی پارێزگای موسڵ بەڵام لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ڕای حزبەکەت( یەکێتی) چی بوو لەسەر خۆ کاندید کردنت؟  وتی"من لە 2/5/2021 دەستلەکارکێشانەوەم داوە بە یەکێتی نیشتمانی کوردستان شانازی بە مێژووی ڕابردوەوە دەکەم، بەڵام ئێستا کەسێکی سەربەخۆم و خۆم کاندیدکردووە و پەیوەندیم بە هیچ لایەنێکی سیاسیەوە نیـیە."

 

دەشڵێت "بە حکومی ئەوەی سەرۆکی فراکسیۆن بووم لە پێشتردا لە ناو ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا پەیوەندییەکی زۆر باشم هەیە لەگەڵ لایەنەکان، ئێستا یانزە ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای موسڵ بوونەتە پەرلەمانتار لەگەڵ ئەوانیش قسەم کردووە و وەڵامەکەیان ئەرێنی بوون. "