گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دانینا بەپۆستەکەیدا

راگەیەنراوێک لەیەکێتییەوە لەبارەى هێرشکردنە سەر نوسینگەى شاخەوان عەبدوڵا

2022.01.19 - 22:13
App store icon Play store icon Play store icon
راگەیەنراوێک لەیەکێتییەوە لەبارەى هێرشکردنە سەر نوسینگەى شاخەوان عەبدوڵا

ناس کورد-

یەکێتى نیشتیمانى کوردستان ئیدانەى هێرشکردنە سەر نوسینگەى شاخەوان عەبدوڵا جێگرى دووەمى سەرۆکى پەرلەمانى عێراقى کرد کەلەپشکى پارتى ئەو پۆستەى وەرگرتووە، بەوەش دانینا بەوەرگرتنى ئەو پۆستە لەلایەن پارتییەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوسینگەى راگەیاندنى سەرۆکى فراکسیۆنى یەکێتى لەپەرلەمانى عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئیدانەى هێرشەکانى ئەمدواییەى کردووە بۆ سەر بارەگاى هەندێک لە حزب و نێردە دیبلۆماسییەکان، لەگەڵ هێرشەکەى سەر نوسینگەى شاخەوان عەبدوڵا جێگرى دووەمى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق لەکەرکوک.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەو هێرشانە زیان بە پڕۆسەى سیاسی و دیموکراسی دەگەیەنێت.

 

ئێوارەى چوارشەممە لەگەڕەکى رەحیماواى کەرکوک نارنجۆک فڕێدرایە نوسینگەى شاخەوان عەبدوڵا جێگرى دووەمى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق.  

  

بەپێی تەلەفزیۆنى پارتى، هێرشەکە زیانى گیانى لێنەکەوتووەتەوە.  

  

لاى خۆیەوە، شاخەوان عەبدولا رایگەیاند، هێزە ئەمنییەکان گەیشتونەتە شوێنەکە و لێکۆڵینەوە لە هێرشەکە دەکەن.