ناس کورد-
کەشناسی هەرێم پێشبینیدەکات شەپۆلى بەفر سەنتەرى شارى هەولێر بگرێتەوە و دواتریش بگاتە ناوچه‌كانى ڕاپه‌ڕين و ناوچە شاخاويیه‌كانى سلێمانى.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنروێکى کەشناسی، شەپۆلەکە له به‌ره‌به‌يانى ڕۆژي پێنج شه‌ممه به‌رده‌وام ده‌بێت ته‌واوى ناوچه شاخاويه‌كانى سلێمانى و سه‌نته‌رى شارى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه ده‌گرێته‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت تا شه‌وى هه‌ينى پله‌كانى گه‌رما نزم ده‌بێته‌وه به (2-4) پله‌ى سيليزى و مه‌وداي بينين كه‌مده‌بێته‌وه بۆ (2-3) كلم.
دەقى راگەیەنراوەکە:
هەر وەکو پیشبینیمان کردبوو لە ڕاگەیاندراوەکانى پێشووماندا شەپۆلی بەفر بارین لە ئێوارە وە دەستیپێکردوە لە ڕۆژئاوای هەرێمه‌وه پاشان ناوچە شاخاویەکانى دهۆک و سەنتەرى شاریشى گرتەوە و گه‌يشته ناوچه شاخاويه‌كانى هه‌ولێر و ده‌ورو به‌رى و پێشبينيش ده‌كرێ ئه‌م شه‌پۆله به‌رده‌وام بێت سه‌نته‌رى شاري هه‌ولێر به ته‌واوى بگرێته‌وه بهتێكهڵهى به‌فر و بارانه‌وه پاشان له دره‌نگانى شه‌ودا به‌ره‌و ناوچه‌كانى ڕاپه‌ڕين و ناوشاخاويهكان سلێمانى ده‌ڕوات وه له به‌ره‌به‌يانى ڕۆژي پێنج شه‌ممه به‌رده‌وام ده‌بێت ته‌واوى ناوچه شاخاويه‌كانى سلێمانى و سه‌نته‌رى شارى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه ده‌گرێته‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت تا شه‌وى هه‌ينى پله‌كانى گه‌رما نزم ده‌بێته‌وه به (2-4) پله‌ى سيليزى و مه‌وداي بينين كه‌مده‌بێته‌وه بۆ (2-3) كلم.
تێبينى/
1- هه‌ندێك له ناوچه‌كانى گه‌رميان و كه‌ركووك پێشبينى دهكڕي به‌فرێكى كه‌مى لێببارێ
2- ناوچه‌كانى ده‌شتى هه‌ولێر و هه‌ندێك له ناوچه‌كانى گه‌رميان ته‌نها بارانى لێ ده‌بارێ
3- له كاته‌كانى به‌يانى زوودا به‌فر بارين چڕ ده‌بێته‌وه له ناوچه شاخاويه‌كانى دهۆك و ڕاپه‌ڕين و پێنجوێن و ده‌ورو به‌رى