ناس کورد-
پۆلیسى هەولێر دەستگیرکردنى ئەو شۆفێرەى راگەیاند کە دواى ئەوەى بە ئۆتۆمبێلەکەى لەسەرۆکی کۆمەڵەی ژینی کوردستان بۆ کەمئەندامانی دەست و پێى دابوو هەڵهاتبوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هۆگر عەزیز وتەبێژى پۆلیسى هەولێر لە رhگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند، ئەو شۆفێرە لە شەقامی 100 مەتری بە ئۆتۆمبێلەکەى لە سەرۆکی کۆمەڵەی ژینی کوردستان بۆ کەمئەندامانی دەست و پێى دابوو فڕێی دابووە سەر شۆستە، کە بەو هۆیەوە زامدار بووە، دواتر شوفێرەکە هەڵهاتبوو.
دەقى راگەیەنراوەکە:
بەڕێزان هاووڵاتیانی شاری هەولێری خۆشەویست، سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن، گشت کەمئەندامانی شاری هەولێر
بۆ ئاگاداریی بەڕێزتان لە ڕێکەوتی 15/1/2022 ڕۆژی شەممە لە ڕێگای سۆشیال میدیاوە نامەیەک ئاڕاستەی
بەڕێز جەنابی (سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان) و بەڕێز جەنابی (وەزیری ناوخۆ )کرا، کە تیایدا گشت کەمئەندامانی شاری هەولێر داوایان کردبوو کەوا بەهانای سەرۆکی کۆمەڵەی ژینی کوردستان بۆ کەمئەندامانی دەست و پێ بەڕێز مەسعود ئەنوەر بێن، لەبەر ئەوەی خودی خۆی کەمئەندامە و لەسەر کورسی خولاو ژیانی ڕۆژانەی خۆی بەسەر دەبات، کە لە شەقامی 100 مەتری ئۆتۆمبێلێک بە خێراییەکی زۆر لێی دەدات و فڕێی دەداتە سەر شۆستە، کە بەو هۆیەوە زامدار دەبێت و شوفێرەکەش هەڵدێت و خۆی حەشار دەدات، بۆیە هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە هەمان کات لە 15/1/2022 تاکو ئەمرۆ 19/1/2022 ڕۆژی چوارشەممە، بە شەو و ڕۆژ لە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونێکی چڕدا بوون و ئەمڕۆ ڕێکەوتی 19/1/2022 ڕۆژی چوارشەممە تۆمەتبارەکە لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کرا و دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا گیرا.
بۆیە دڵنیایی دەدەینە دانیشتووانی شاری هەولێری خۆشەویست، کە شەو و ڕۆژ کار دەکەین بۆ پاراستنی سەر و ماڵیان و بەرقەراربوونی ئەمنیەتی شاری هەولێری خۆشەویست.