گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەبرینداری گەیەنرایە نەخۆشخانە

بەهۆی ئۆتۆمبێل ڕاگرتنەوە کەسێک لەکەلار درایە بەر فیشەک

2022.01.19 - 20:53
App store icon Play store icon Play store icon
بەهۆی ئۆتۆمبێل ڕاگرتنەوە کەسێک لەکەلار درایە بەر فیشەک

ناس کورد-

 

پۆلیسى گەرمیان راگەیاند، کەسێک بەفیشەک برینداربووە، دواى ئەوەى لەلایەن دراوسێیەکییەوە و لەسەر راگرتنى ئۆتۆمبێل دراوەتە بەر فیشەک.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنروێکى پۆلیس، لەئێستادا چارەسەری پێویست بۆ بریندارەکە کراوەو پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕوداوەکە کردۆتەوە، بەبریاری دادوەریش بەپێی مادەی405/31  فەرمانی دەستگیرکردن بۆتۆمەتباران دەرچوە.

 

.دەقى راگەیەنراوەکە:

 

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەمە لەگەڕەکی کەلاری کۆنی قەزای کەلارەوە هاوڵاتیەک هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار کەبەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە بریندار بوو بوو.

 

بەوتەی خۆی لەکۆڵانەکەی ماڵی خۆیان ئۆتۆمبێلی ڕاگرتوەو بەوهۆیەوە لەگەڵ دراوسێیەکی بووەە بەدەمەقاڵەیان و لەئەنجامدا دراوسێکەیان خۆی و براکەی بەچەک و چەقۆ هێرشیان کردۆتە سەری و بەفیشەک برینداریان کردوە و چەن فیشەکێکیان بەئۆتۆمبێلەکەیانەوە ناوە.

 

لەئێستادا چارەسەری پێویست بۆ بریندارەکە کراوەو پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕوداوەکە کردۆتەوە، بەبریاری دادوەریش بەپێی مادەی405/31  فەرمانی دەستگیرکردن بۆتۆمەتباران دەرچوە.