ناس کورد-
وتەبێژى حکومەتى هەرێم رایگەیاند، لەم رۆژانەدا وەزارەتى دارایی رێکارى تایبەت بە دابەشکردنى موچەى مانگى یەک رادەگەیەنێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
جوتیار عادل لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا وتى "سبەینێ موچەى مانگى ١٢ ى ئەو وەزارەتانە دەدرێت کە هێشتا موچەیان پێنەدراوە".
وتیشى بۆموچەى مانگى یەکیش وەزارەتى دارایی سەرپشکە، لەچەند رۆژى داهاتوودا رونکردنەوە و رێکارى تایبەت دەگرێتەبەر.
جوتیار عادر باسى لەوەشکرد، بەربەستەکانى بەردەم دابەشکردنى موچە، پارەکەى بەغدا و رێکارەکانى تایبەت بە کۆکردنەوەى داهاتن و هەوڵى بەردەوام دەدرێت بۆ چارەسەرى گرفتەکان.