گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

گروپێک بەرپرسیارێتى تەقاندنەوەى بۆرییە نەوتییەکەى هەرێمى لەئەستۆ گرت

2022.01.19 - 16:59
App store icon Play store icon Play store icon
گروپێک بەرپرسیارێتى تەقاندنەوەى بۆرییە نەوتییەکەى هەرێمى لەئەستۆ گرت

ناس کورد-

تەڤگەرى شۆڕشگێڕى یەکگرتووى گەلان (هەبەدەهە) بەرپرسیارێتى لە تەقاندنەوەى بۆرییە نەوتییەکەى هەرێم لەخاکى تورکیا راگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ئاژانسى فورات نیوزى سەر بە پەکەکە، تەڤگەرى (هەبەدەپە) لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، هێزەکانیان بە تەکنیکێکى تایبەت بۆرییە نەوتییەکەیان تەقاندووەتەوەو دواتر بەسەلامەتى گەیشتونەتەوە شوێنى خۆیان.

 

گروپەکە دەڵێت ئەو هێرشە لەتۆڵەى زیندانییەکان و کوژرانى ھرانت دێنک سەرنوسەری بڵاوکردنەوەی رۆژنامەی ئاگۆس بووە کە رۆژنامەیەکی ئەرمەنییە و لە تورکیا دەردەچێت. لە ١٩ ی کانونی دووەمی ٢٠٠٧ لە ناوچەی شیشلی ئیستەنبوڵ لەبەردەم بارەگای رۆژنامەکەی کوژرا.

 

کۆمپانیای بۆتاشی تورکی (18-1-2022) ڕایگەیاند، بۆریی نەوتی هەرێمی کوردستانی بۆ بەندەری جەیهان لە نزیک پارێزگای کاهرەمانمارس تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە گواستنەوەی نەوت ڕاگیراوە.  

 


کۆمپانیاکە لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد، بۆرییەکە کاتژمێر 7:30ی ئێوارەی دوێنێ سێشەممە تەقێنراوەتەوە. 


کۆمپانیاکە زانیاری لەبارەى هۆکاری تەقینەوەکە نەداوە و تەنها نوسیویەتی "بەهۆکارێکی نادیار".  

  

جەختیشیکردووەتەوە کە "بەزووترین کات" بۆرییەکە چاک دەکرێتەوە و گواستنەوەی نەوت دەستپێدەکات.  

  

هەروەها حکومەتى هەرێم لە رگەیەنراوێکدا رایگەیاند، هەناردەى نەوت دواى راگرتنى بەهۆى تەقینەوەى بۆرییەکەوە دەستیپێکردووەتەوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەن.