ناس کورد-
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، سبەینێ پێنجشەممە دەوام ئاساییە لە سەرجەم فەرمانگەکاندا و پێویست بە ڕاگەیاندنی پشوو ناکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هەڤاڵ ئەبوبەکر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا (19-1-2022) هیوای خواست "هاونیشتمانییان بەردەوام بن لەسەر کارکردنی خۆیان."
وتیشی، "چاوەڕێی راپۆرتی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی دەکەین، بەفر بارین گرفت نییە بەڵکو ئەوکاتە گرفتە کە پلەکانی گەرما زۆر زۆر نزم دەبێتەوە و سەهۆڵبەندان دروست دەبێت، بۆیە دەسەڵاتمان داوەتە هەموو یەکە کارگێڕییەکان لە سنووری ئیداریی خۆیاندا کە وەڵامدەرەوەی داخوازییەکان بن کە دێنە پێشەوە."
پارێزگاری سلێمانی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا وتی "ئەگەر دۆخێکی وەها هاتە پێشەوە کە بزانین زیان بە هاووڵاتییان دەگەیێنێت و ئاستەنگی هاتووچۆ دروستدەکات ئەوا بڕیاری خۆمان دەدەین، بەڵام تاوەکو ئێستا ئاماژەکان باس لەوە دەکەن کە پێویست بەوەناکات کە دەوام رابگیرێت، بۆیە سبەی دەوام ئاسایی دەبێت و هیوادارم هاووڵاتییانی خۆشەویست بەردەوام بن لەسەر کارکردنی خۆیان."