ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی کردنەوەی چەند ڕێگایەکی سەرەکی شارەکەی ڕاگەیاند، تەنها ڕێگای چوونە سەر شاخی گۆیژە و ئەزمەڕ داخراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لیژنەی فریاگوزاری لە بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕوونکردنەوەیەکدا (19-1-2022) دەڵێت، لە ئێستادا ئەم ڕێگایانە کراوەن بە ڕووی هاوڵاتییاندا؛
1. ڕێگای چاڤیلاند – تونێلی پێشڕەو - سیتەک
2. دەباشان – تونێلی پێشڕەو – سیتەک
3. ڕێگای هەواری شار – تونێلی پێشڕەو – سیتەک
دەشڵێت، "بەڵام ڕێگای چوونە سەر شاخی گۆیژە و ئەزمەڕ داخراوە بەهۆی هەبوونی بەستەڵەک لەسەر ڕێگاکان و هەبوونی مەترسی لەسەر ژیانی شۆفێران، بۆیە مەفرەزەکانی هاتووچۆ ڕێگە نادەن بە سەرکەوتن بۆ ئەو ڕێگایانە."