ناس کورد-
هادی عامری، سەرۆکى هاوپەیمانی فەتح ڕەتی کردەوە لە سەردانەکەیدا بۆ هەولێر و کۆبوونەوەی لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی هیچ ناوێکی پێشنیازکردبێت بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیران.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عامری لە ڕوونکردنەوەیەکی کورتدا (19-1-2022) دەڵێت، "ئێمە بە توندی ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکەینەوە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و لەلایەن هەندێک کەسایەتی سیاسییەوە بڵاوکراوەتەوە لەبارەى پێشنیازکردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران لە سەردانەکەی هادی عامری بۆ هەولێر و کۆبوونەوەی لەگەڵ مەسعود بارزان و سەرۆکی حکومەتی هەرێم، بڵاوکردنەوەی ئەو جۆرە دەنگۆیانە تێکەڵکردنی کارتەکانە و هەوڵێکە بۆ بەلاداڕێبردنی ڕای گشتی."
ڕۆژی 17ی کانونی دووەمی 2022، هادی عامری سەردانی هەولێری کرد، بەشێک لە میدیاکان بڵاویانکردەوە کە ناوبراو پێشنیازی حەیدەر عەبادی کردووە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران و هۆکاری سەردانەکەشی بۆ هەولێر بۆ ئەو مەبەستەیە.
بەڵام ڕۆژنامەی ئەلمەدا لە ڕاپۆرتێکدا جەختی کردەوە کە سەردانەکەی عامری بۆ هەولێر هیچ ئەنجامێکی ئەوتۆی نەبووە و بارزانی پێداگری کردووە لەسەر ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ ئەو لایەنانەی داوای "زۆرینەی نیشتمانی" دەکەن.
زیاتر بخوێنەوە: نهێنییەكانی كۆبوونەوەی قائانی و سەركردە شیعەكان ئاشكرا كرا
زیاتر بخوێنەوە: ئاماجی هاتنی عامری بۆ هەولێر ئاشكرا دەكرێت