گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

دانیشتنی دادگای فیدڕاڵی لەبارەى یەکەم کۆبوونەوەی خولی پێنجەمی پەرلەمان دەستیپێکرد

2022.01.19 - 10:42
App store icon Play store icon Play store icon
دانیشتنی دادگای فیدڕاڵی لەبارەى یەکەم کۆبوونەوەی خولی پێنجەمی پەرلەمان دەستیپێکرد

ناس کورد-

دانیشتنی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بۆ پێداچوونە بەو تانانەی کە لەبارەی نادەستوورییەتی یەکەم دانیشتنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق تۆمار کراون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دوای ھەڵبژاردنەکانی 10ی تشرینی یەکەم، یەکەمین دانیشتنی خولی پێنجەمی ئەنجوومەنی نوێنەران عێراق لە 9ی ئەم مانگە ئەنجام درا و لە دانیشتنەکەدا، سەرۆکی پەرلەمان و دوو جێگرەکەی ھەڵبژێردران.

 

پێشتر نووسینگەی دادگای باڵای فیدراڵیی بڵاوی کردبوویەوە کە دادگای باڵای فیدراڵیی رۆژی 19ی مانگی کانوونی دووەمی 2022 کۆدەبێتەوە و لە میانیدا پێداچوونە بەو دوو تانەیە دەکات کە لەلایەن ھەریەک لە باسم خەزعەل خەشان و مەحمود داود سەلمان لەسەر سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، ھەروەھا لەبارەی نادەستوورییەتی یەکەم دانیشتنی خولی پێنجەمی ئەنجوومەنی نوێنەران تۆمار کراون.

 

ئەمەیش لە کاتێکدایە ڕۆژی 13ی ئەم مانگە دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بڕیاری دا، کارەکانی دەستەی نوێی سەرۆکایەتی خولی پێنجەمی ئەنجوومەنی نوێنەران بەشێوەیەکی کاتی، رابگرێت.

 

دوای ھەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق، ئەندامی سەربەخۆ لە ئەنجوومەنی نوێنەران باسم خەزعەل خەشان بە پاساوی ئەوەی کە دانیشتنەکە و ھەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی نایاسایی بوون، سکاڵای لە دادگا تۆمار کرد.

 

پێویستە دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بەر لە ھەشتی مانگی شوباتی داھاتوو، ئەو تانانە یەکلایی بکاتەوە کە لەبارەی لەبارەی نادەستوورییەتی یەکەم دانیشتنی خولی پێنجەمی ئەنجوومەنی نوێنەران تۆمار کراون، چونکە بەپێی بەپێی خاڵی/ب لە بڕگەی دووەم لە ماددەی 72ی دەستووری ھەمیشەیی عێراق، پێویستە لە ماوەی 30 رۆژ لە دوای یەکەم دانیشتنی خولی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەران، سەرکۆمار لەلایەن ئەنجوومەنەکەوە دەنگی پێ بدرێت.