گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هاوڵاتییە گیرخواردووەکانی شاخی پیرەمەگرون ڕزگارکران

2019.07.14 - 23:33
App store icon Play store icon Play store icon
هاوڵاتییە گیرخواردووەکانی شاخی پیرەمەگرون ڕزگارکران

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- دوای چەند کاتژمێرێک لە گیرخواردنیان لەسەر شاخی پیرە مەگرون، سێ هاوڵاتییەکە لەلایەن تیمەکانەوە ڕزگارکران. . لە بەیاننامەیەکدا، بەڕێوەبەرایەتی قائیمقامییەتی قەزای دوکان ڕایگەیاندووە، درنگانێکی ئەمشەو ئەو سێ هاوڵاتییە ڕزگار کران کە بەهۆی ناشارەزاییەوە لە ئێوارەی ئەمڕۆوە لە شاخى پیرەمەگرون گیریان خواردبوو. . یەکێک لەو هاوڵاتییانە ڕایگەیاندووە، لە بەرەبەیانی دوێنێوە بەمەبەستی گەشتکردن بەرەو سەر لوتکەی شاخی پیرمەگرون بەڕێکەوتون، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆش لەکاتی گەڕانەوەیاندا، بەهۆی سەختی ڕێگاکەوە گیران خواردبوو، بەڵام سەلامەتن و هیچ زیانێکییان پێنەگەیشتوەوە. . لەدوای ئاگادارکردنەوەیان، قائیمقامی قەزای دوکان و بەڕێوەبەری ناحیەی پیرەمەگرون و بەرگری شارستانی و پۆلیسی دارستان و ژینگە، دەستیان کرد بە هەوڵ و بەهاناوە چونی ئەو سێ هاوڵاتییەی دانیشتووی پیرەمەگروون، بەهۆی سەختی شوێنەکەوە، تیمەکانى فڕۆکەوانى سلێمانى هاوکارى تیمەکانى دیکەیان کرد، بەڵام نەیانتوانی ڕزگاریان بکەن، بە ناچاری تیمی زیاتر ڕەوانەی شاخەکە کران بۆ ڕزگارکردنیان. . .