ناس کورد-
پۆلیسى سۆران دەستگیرکردنى تۆمەتبارێکى راگەیاند کە چوار فەرمانى دەستگیرکردنى هەبوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس، ئەمڕۆ ٢٠٢٢/١/١٨ لەدوای چاودێریكردنێكی ورد لەلایەن تیمەكانی پۆلیسی ناوشاری سۆران تۆمەتبار(ر.ص.م) دەستگیر كرا، كە چوار فەرمانی دەستگیركردنی ھەبوو بەپێیی ماددەكانی (٤٣٢ ، ٤٥٣ ،٤٥٦)یاسایی سزادان.
پۆلیس دڵنیایی داوە بەھاوڵاتییان كە چاوپۆشی لە ھیچ تۆمەتبارێك ناكرێت و لەدەست یاسا ڕزگاریان نابێت.