گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوو رۆژ پشوو لەکەرکوک راگەیەنرا

2022.01.18 - 20:54
App store icon Play store icon Play store icon
دوو رۆژ پشوو لەکەرکوک راگەیەنرا

ناس کورد-

شانەى قەیرانەکانى کەرکوک دوو رۆژى پشووى لە قوتابخانە و باخچەکان راگەیاند بەهۆى نزمبوونەوەى بەرچاوى پلەى گەرما و هەڵکشانى توشبوون بە کۆرۆنا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 
 

شانەى قەیرانەکانى کەرکوک (18-1-2022) لە بەیاننامەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند، رۆژانى چوارشەممە و پێنج شەممە پشووى فەرمییە لەسەرجەم قوتابخانە و باخچە حکومى و ناحکومییەکان.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، هۆکارى راگەیاندنى ئەو پشووە نزمبوونەوەى بەرچاوى پلەى گەرمایە بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان لەگەڵ بەرزبوونەوەى ژمارەى توشبووانى کۆرۆنا.